AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ١٧ ١٨:١٤

میدیاکانی ڕژێمی زایۆنی ڕایانگەیاند:

گرژترین هێرشی مووشەکیی حزبوڵڵا/ کام دامەزراوە و ناوەند لە حەیفایە؟

گرژترین هێرشی مووشەکیی حزبوڵڵا/ کام دامەزراوە و ناوەند لە حەیفایە؟

میدیاکانی ڕژیمی زایۆنی مووشەکبارانی حەیفایان بە گرژترین هێرشێک لە جۆری خۆی لێکدایەوە و لە هاویشترانی ١٢٠ مووشەک بۆ سەر ئەو شارە ستراتژییە هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی شيهاب، میدیاکانی ڕژیمی زایۆنی مووشەکبارانی حەیفایان بە گرژترین هێرشێک لە جۆری خۆی کە سەرەتای دەسپێکی شەڕەوە لێکدایەوە و لە هاویشترانی ١٢٠ مووشەک هەواڵیان دا کە زیانی بە ژێرخان و شەقامەکان گەیاندووە و چەندین برینداری لێ کەوتۆتەوە.

شایانی باسە، حەیفا ناوەندێکی گرنگی بازرگانی و پیشەیی ئیسرائیلە کە بۆتە ئامانجی مووشەکی حزبوڵڵا. لەو شارەدا چەندین کارخانەی گرنگی کیمیایی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی و لەوان کۆمپانیای بیزان کە یەکێکە لە گەورەترین دامەزراوەکانی ڕژیم لە بواری وەبەرهێنانی نەوتی لێیە.

هەروەها ئەو شارە وێرای هەبوونی یەکێک لە ناوەندە سەرەکییەکانی تەکنۆلۆژیی پێشکەوتەی ڕژیمی زایۆنی، یەک لە دوو بەندەری سەرەکیی ئیسرائیلە کە وەک ناوەندێکی گرنگی بازرگانی و شوێنی دانوستانی کاڵایی و پیشەسازی دەریایی سەیر دەکرێت.

ئەوە لە کاتێکدایە کە لە حەوتەکانی ڕابردووەوە، حەیفا ڕۆژانە بۆتە ئامانجی مووشەکیی حزبوڵڵا و ئەوە نیشاندەری بەربڵاویی بەستێنی پێکدادانەکان لەو ناوەندە گرنگەی ڕژیمی زایۆنییە.

News ID 52147

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha